ئامادەکردنی لوقمەقازی

 


پێداویستیەکان:

  • دوو کوپ ئارد
  • کوپ و نیوێک ئاو
  • یەک کەوچکی چێشت ماست
  • کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە
  • نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی
  • کەمێک خوێ
  • خەمرە



پێکهاتەکانی شیلە:

  • دوو پەرداخ شەکر
  • یەک پەرداخ ئاو
  • یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی



شێوازی ئامادەکردنی:

  1. سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە.
  2. لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە.

Comments