ترخێنە یەکێکە لە خواردنە فۆلکلۆرییەکان و زیاتر لە وەرزی زستان و لە کەشی بەرفدا ئامادە دەکرێت و دەخورێت کە گەرمیی و وزە بە لەش دەبەخشێت.
پێداویشتیەکان:
- چەند دانەیەک لە سەلکی ترخێنە
- بڕێک نۆک و فاسۆلیا و نیسکی خر
- چەوەندەر بەپێی ئارەزوو
- دوو کەوچک دۆشاو
- گوێز
- گۆشت بە پێی ئارەزوو
- پیاز
- رۆن
- هەڵوژە و مێوژی وشککراو
- خوێ و ئاو
ئامادەکردنەکەی:
ڕێگەی یەکەم:
مەنجەڵێک دەهێنین و رۆن و پیازەکەی تێدا دەقرچێنین.
دواتر هەموو کەرەستەکانی تێدەکەین لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا "بوخار" تاوەکو بەجوانی دەکوڵێت.
ڕێگەی دووەم:
سەرەتا گۆشتەکە بکوڵێنە و هەریەکە لە نۆک و نیسک و فاسۆلیا و چەوەندەرەکە بە جیا بکوڵێنە، پاشان ترخێنەکەش بە جیا لە دەفرێکی گەورەدا بکوڵێنە و دواتر هەموو کەرەستەکانی تر کە کوڵاندوتن بیخەرە ناوی لەگەڵ دۆشا و خوێ و هەڵوژە و مێوژەکەدا لەدوایی نیو کاتژمێر یان تا کاتی خەستبوونەوەی لەسەر ئاگر بێت و دواتر دایبگرە و بە گەرمی پێشکەشیبکە.

Comments
Post a Comment