ئامادەکردنی پیتزا بەبێ فڕن


 پیتزا یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕۆژانە لە جیهاندا گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و هەوادارێکی زۆری هەیە، بەڵام دەکرێت بەبێ بوونی فڕن پیتزا ئامادەبکەیت.


پێداویستیەکان:

  • چارەکە کوپێک شیری وشک
  • کەوچکێکی گەورە شەکر
  • دوو کەوچکی بچوک خەمیرە
  • کوپێک + چارەکە کوپێک کەمتر ئاوی گەرم 
  • دوو کەوچکی گەورە زەیت
  • 4 کوپ ئارد
  • نیو کەوچکی بچوک خوێ
  • 2 تەماتەی وردکراو
  • 100 گرام پەنیر
  • یەک دانە بیبەری وردکراو
  • قارچک
  • سۆسی پیتزا 6 کەوچکی گەورە


ئامادەکردنی:

  1. لەدەفرێکدا شەکر و ئاو و خەمیرە و زەیتەکە تێکەڵ دەکەین و بۆ ماوەی 5 خولەک وازی لێدەهێنن.
  2. پاشان ئارد و خوێ و شیرەکە دەکەینە سەر ئاوێتەکە و دەیشێلین تا هەویرێکی توندمان بۆ بەرهەمدێت، پاشان دەتوانیت بیکەیت بە دوو بەشەوە، وازی لێبهێنە لە جێگایەکی گەرم تا هەڵدێت.
  3. تاوەیەک بهێنە و کەمێک زەیتی تێبکە و هەویرەکە بکەرە ناوی و سۆسی پیتزاکەی بکەرە سەر، پاشان قارچک و بیبەر و تەماتە و پەنیرەکەی بکەرە سەر.
  4. ئاگرەکە کز بکە و سەری بنێرەوە بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر پیتزای دووەم ئامادە بکە.
  5. بێگومان دەکرێت بە مریشک یا گۆشت ئامادەی بکەیت بەڵام پێشتر کەمێک ئالی بکە.

Comments