بامێی وشک

دەستکەوتنی بامێ لە وەرزی زستاندا ئاسان نییە یاخود نرخەکەی زۆر گرانە، هەر بۆیە بەشێک لە کابانەکان بامێ لە وەرزی هاویندا وشکی دەکەنەوە و لە وەرزی زستاندا ئامادەی دەکەن.


پێداویستیەکان:

  • بامێی وشک
  • گۆشتی سور بەپێی ئارەزوو
  • پێنج تەماتە
  • دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
  • خوێ بەپێی پێویست
  • زەیت
  • دوو دەنک سیر
  • یەک بیبەری تونی سەوز
  • هاڕڕاوەی توێکڵی پرتەقاڵ یان قاشێک توێکڵی پرتەقاڵ



ئامادەکردنەکەی:

  1. سەرەتا گۆشتەکە دەخرێتە مەنجەڵێکەوە لەسەر ئاگر دادەنرێت تا کەمێک رەنگی ئاڵ دەبێت، دواتر ئاو و خوێی تێدەکرێت و سەری دادەپۆشرێت تا بەجوانی دەکوڵێت، ئاوەکەی دەگیرێت و دووبارە گۆشتەکە سوردەکرێتەوە.
  2. بامێکە دەشۆرێتەوە و دەخرێتە سەر ئاگر و ئاوی گەرمی تێدەکرێت بۆ ئەوەی زەرد بکرێت، نابێت زۆر بکوڵێت.
  3. تەماتەکان ورد دەکرێن و لە مەنجەڵێکدا لەگەڵ سیرەکە و کەمێک رۆن سور دەکرێنەوە و کەمێک خوێ و توێکڵی پرتەقاڵ و بیبەرە سەوزەکە و دۆشاوی تەماتەی تێدەکرێت، ئاوی گۆشتەکەی تێدەکرێت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگرەکە دەبێت.
  4. بامێکە دەپاڵێورێت و کەمێک ئاوی ساردی بەسەردا دەکرێت، لەناو ئاوەکەدا گۆشتەکەی تێدەکرێت، پاشان بامێکەی بەسەردا دەکرێت و ئاگرەکە کز دەکرێت و سەری مەنجەڵەکە دادەپۆشرێت.
  5. لەدوای کوڵاندنی لەسەر ئاگر دادەگیرێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.

Comments