پێداویسیەکان:
- ١٥٠گرام زبدە پاکەتێک ونیوی بچووک
- ٢هێلکە (زەردێنەیەکی لێ بگرەبۆ ڕوەکەی)
- ٢کەوچکی چێشت شەکری پۆدرە
- ١کەوچکی چێشت گوێز هند
- ١کەوچکی چێشت سمید وردبێ درشت ئاساییە
- ١کەوچکی چێشت ماست
- ١کیس ڤانێلا
- ١کیس پیکینگ پاودەر
- ٢کوپ ونیو ئارد
- نزیکەی نیو کوپ گوێز بۆ ناوەکەی
- شیلە بۆ پاش برژان .
ئامادەکردن:
کەرستەکە تێکەڵ بکەو جوان بیشێلە ئینجا لەسەر ئەم ئاداتەی شت بڕین بەقەد گوێزێک هەویر پان بکەوە و کەمێک گوێزی تێبکەو ودایخە لەسەر سنی فڕن ریزی بکە ئینجا بە زەردێنەکەی جیامان کردەوە ١کەوچکی چا ئاوی گوڵی تێبکە لەگەڵ ٢,٣ کەوچکی چێشت شیری شل و ڕوەکەی پێ چەوربکە .وبیخەرە فڕن لەسەر ٢٠٠ پلە بۆ ماوەی ١٠,١٥ خولەک سەرەتا ژێرەکەی دواتر ٣,٤ خولەک ڕوەکەی.
Comments
Post a Comment