کەرەستەکان:
- دوو كەوچکی گەورە سرکەی سپی
- کوپێک شیر
- دوو کەوچکی گەورە کەرە
- کوپ و نیوێک شەکر
- 1 هێلکە
- چارەکە کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا
- دوو کوپ ئارد
- نیو کەوچکی بچوک بەیکینگ سۆدا
- پروشەیەک خوێ
- زەیت بۆ سورکردنەوە بەپێی ئارەزوو
ئامادەکردن:
- سرکە و شیر لە کوپێکی بچوکدا تێکەڵبکە و بۆ ماوەی 10 خولەک لە پەناوە دایبنێ تاوەکو کارلێک دەکات.
- لە قاپێکی قەبارە مامناوەندا کەرە و شەکر تێکەڵبکە تاوەکو پێکهاتەیەکی کرێمیت دەست دەکەوێت.
- هێلکە و ڤانێلیا و ئارد و بەیکینگ سۆدا و خوێی تێ بکە و بەردەوام تێکەڵیبدە.
- وردە وردە تێکەڵەی شیرەکەی تێ بکە تاوەکو هەویرێکی نەرمت دەستدەکەوێت.
- کەمێک ئارد بپرژێنە بە ڕوویەکی تەختدا و هەویرەکەی لەسەر بڵاوبکەرەوە و بیکە بە تۆپی بچوک بچوک.
- بۆ ماوەی 6 خولەک لە پەناوە دایبنێ تاوەکو قەبارەکەی گەورە دەبێت و لە زەیتێکی گەرمدا سوری بکەرەوە تاوەکو پێ دەگات و ڕەنگەکەی دەگۆرێت بۆ ئاڵتونی.
Comments
Post a Comment