شەربەتی شیلک بە ماست

خواردنی شەربەت بۆ شێداربوونی جەستە بەسودە جگەلەوەی سەرچاوەی خۆراکی پێویستە بۆ لەش، چەندین جۆر شەربەت هەیە کە هەریەکەیان سود و تامی خۆی هەیە.


پێداویستیەکانی:

  • پێنج دەنک شیلک
  • پارچە سەهۆڵی بچوک
  • ئاو بەپێی پێویست
  • مۆزێک
  • ١/٤ کوپ ماست


ئامادەکردنەکەی:

  1. سەهۆڵە وردکراوەکان دەخەینە ناو ئامێری شەربەت دروستکردن "خەڵاتە".
  2. ئاو و مۆزەکە بەشێوەی پارچەی خڕ دەجنرێت و دەخرێنە ناو سەهۆڵەکەوە.
  3. دواتر شیلک و ماستەکەی تێدەکرێت، ئامێرەکە دادەگیرسێنرێت تا دەبێتە شەربەتێکی خەست.
  4. ئەگەر بڕی ئاوەکەی کەمبوو ئەوا کەمێکی تر ئاوی بۆ زیاد دەکرێت.
  5. لەکۆتاییدا دەخرێتە پەرداخێکەوە و بە مۆز و  شیلک و میوەی جۆراوجۆر دەڕازێنرێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

Comments