کەرستەکان:
- دوو کوپ بسکیتی کوتراو
- 100 گرام کەرەی تواوە بۆ چینی بسکیتەکە
- دوو کەوچکی گەورە شەکر بۆ چینی بسکیتەکە.
- دوو قتوو پەنیری کرێمی
- قتوویەک شیری چڕی شیرینکراو بۆ چینی کرێمەکە
- کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا بۆکرێمەکە
- دوو قتوو ئەنەناسی پاكکراو بۆ چینی سەر و کرێمەکە
- 3 قاش مۆز بۆچینی سەرو کرێمەکە
- کرێم شانتی بۆ چینی سەرو مۆز و ئەنەناسەکە
- چارەکە کوپێک گێلاس بۆ ڕازاندنەوە
ئامادەکردن:
- بسکیتە وردکراوەکە لەگەڵ کەرەی تواوە و شەکر تێکەڵبکە و بیکەرە قاپێکی پایرێکس یان قاپی بچوک بچوکەوە.
- پەنیرە کرێمیەکە و شیرە چڕەکە و ڤانیلیا بە خەڵاتی کارەبایی تێکەڵبکە.
- پاشان کرێمەکە بکەرە سەر چینی بسکیتەکە لەگەڵ بڕێک ئەنەناس و مۆز ، ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاوەکو چەند چینێکت دەست دەکەوێت.
- ڕووەکەی بە کرێم شانتی و گێلاس بڕازێنەرەوە.
Comments
Post a Comment