شۆربای مریشک بە شۆفان و سەوزەواتەوە

کەرەستەکان:
  • 4 پارچە سنگی مریشک
  • 4 کولەکە
  • 4 تەماتە
  • 3 گێزەر
  • پیازێکی قەبارە مامناوەندی لە ڕنەدراو
  • 5 کەوچکی گەورە شۆفان
  • بەهاراتی: خوێ ،بیبەری سپی ،کاری
  • 3 کوپێک ئاوی ئاسایی یان ئاوی مریشک
  • 2 کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون

ئامادەکردن:
  1. مریشکە کوڵاوەکە پارچە بکە و بە بەهارات خۆشی بکە .
  2. سەوزەواتەکە بە قەبارەی مامناوەند بجنە.
  3. بە زەیتی زەیتوونەکە پیاز سور بکەرەوە و دواتر مریشکەکە بۆ ماوەی 10 خولەک سور بکەرەوە.
  4. سەوزەواتەکەی تی بکە و بۆ ماوەی 5 خولەک سوری بکەرەوە و ئاوەکەی تێ بکە تاوەکو دەکوڵێت .
  5. ئاگرەکە کز بکە و شۆفانی تێ بکە و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکەڵی بکە و بە گەرمی پێشکەشی بکە .

Comments