کێک بە ماست

کێک بە ماست جۆرێکی تری کێکە و جیاوازییەکەی لە کێکی ئاسایی ئەوەیە ئەم جۆرەیان قورسترە و تامێکی خۆشتری هەیە، دەتوانیت بە مرەبا یاخود کرێم بیڕازێنیتەوە.


پێداویستیەکان:

  • سێ هێلکە
  • دوو کوپ و نیو ئاردی سپی
  • کوپێکی شیر
  • دوو کوپ ماست
  • کوپێک زەیت
  • کوپێک شەکری وردە
  • کیسێک پیکین پاودەر
  • کیسێک ڤانێلا
  • چوار کەوچک گوێزی هیندی
  • نیو کەوچکی بچوک خوێ


ئامادەکردنەکەی:

  1. سەرەتا فڕنەکە لەسەر ١٨٠م پلەی سەدی گەرم دەکەین.
  2. هێلکەکان لە دەفرێکی قوڵدا دەشڵەقێنین، ڤانێلا و خوێکەی تێدەکەیت و دووبارە بۆ ماوەی پێنج خولەک دەیشڵەقێنین.
  3. شکرەکە دەکەینە ناو هێلکەکەوە و بۆ ماوەی پێنج خولەکی تر تێکی دەدەین، شیر و زەیتی زەیتونەکەی تێکەڵ دەکەین و بەردەوام دەبین لە تێکدانی.
  4. پاشان ماستەکەی تێکەڵ دەکەین دەتوانین لەگەڵیدا توێکڵی پرتەقاڵ یان لیمۆی هاڕاوی تێکەڵ بکەین، دواتر ئارد و پیکین پاودەرەکەی تێکەڵ دەکەین و بە جوانی تێکی دەدەین.
  5. گوێزی هیندییەکەی تێکەڵ بە گیراوەکەی دەکەین و بە جوانی تێکی دەدەین تاکو کەرەستەکان بە تەواوی یەکبگرن و گیراوەیەکی کەمێک شلی لێدەربچێت.
  6. سینی فڕنەکە بە کەرە یان زەیت چەور دەکەین و هەویرەکەی تێدەکەین، دەیخەینە ناو فڕنەوە کە پلەی گەرمییەکەی ١٨٠ پلە بێت، بۆ ماوەی ٤٠ خولەک لەناو فڕنەکەدا بێت تا بە جوانی دەبرژێت.
  7.  لە کۆتاییدا بە کارێم یان مرەبا دەیڕازێنینەوە و کەمێک گوێزی هیندی بەسەردا دەکەین و پێشکەشی دەکەین.

Comments