زەڵاتەی ئیتشی تورکی

کەرەستەکان:
  • کوپێک ساوەری ورد
  • نیو کوپ مەعدەنوسی جنراو
  • 2 تەماتەی جنراو
  • 1 پیازی جنراو
  • دوو کەوچکی گەورە زەیتی ڕووەکی
  • دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی تەماتە
  • نیو کەوچکی بچوک زیرە
  • یەک چڵ پیازی سەوزی جنراو
  • چارەکە کوپێک نەعنا
  • 3 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ
  • دوو کەوچکی گەورە ڕبەهەنار
  • چارەکە کوپێک زەیتی زەیتوون
  • پروشەیەک خوێ


ئامادەکردن:
  1. بۆ ماوەی 15 خولەک ساوەرەکە بکەرە ناو ئاوەوە.
  2. زەیتەکە گەرم بکە و پیازەکەی پێ سور بکەرەوە پاشان ئاو و زیرە و دۆشاوی تێ بکە و بۆ ماەی 20 خولەک لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە تاوەکو پێ دەگات .
  3. تەماتە و مەعدەنوس و پیازی سەوز و نەعنا و ساوەرەکە تێکەڵ بکە پاشان تێکەڵەی پیازەکە بکە بەسەریاندا .
  4. بە خوێ و زەیتی زەیتوون و ڕبەهەنار زەڵاتەکە خۆش بکە .
  5. ڕووی زەڵاتەکە بە گەڵای نەعنای سەوز بڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە .

Comments