کەرەستەکان:
- کوپ و نیوێک برنج
- 1 پیازی جنراو
- نیو کوپ کەرەوزی جنراو
- چارەکە کوپێک نەعنای جنراو
- نیو کوپ ئاوی لیمۆ و 6 کەوچکی گەورە
- کەوچکێکی گەورە توێکڵی لیمۆی لە ڕنەدراو
- کوپێک و سێ چارەکی کوپێک ئاو (ماجی سەوزەواتی تێدا بتوێنەرەوە)
- 40 گەڵا مێو
- خوێ بەپێی ئارەزوو
- بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو
- نیو کوپ زەیتی زەیتوون
- نیو کوپ ڕبەهەنار
ئامادەکردن:
- لە قاپێکی قەبارە مامناوەندا برنج و پیاز و کەرەوز و نەعنا و خوێ و بیبەری ڕەش تێکەڵ بکە .
- 6 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ و سێ چارەکی کوپێک زەیتی زەیتوونی تێ بکە .
- کەرەستەکان بە باشی تێکەڵ بکە پاشان گەڵا مێوەکە ڕابخە و کەمێک لە تێکەڵەی برنجەکەی تێ بکە .
- گەڵاکە لە شێوەی ڕۆڵەدا بپێچەرەوە و لە مەنجەڵێکی مامناوەندا ڕیزی بکە .
- لە قاپێکی تردا ڕبەهەنار و ئاوەکە و ئەو زەیتی زەیتوونەی ماوە لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵ بکە .
- پاشان تێکەڵەی ڕبەهەنارەکەی بکە بەسەردا و بۆ ماوەی 50 خولەک بیکوڵێنە تاوەکو پێدەگات.
Comments
Post a Comment