شیرینی سینابۆن به‌ دارچینی

 

پێویستیه‌كان:

  • نیو کوپ زەیت
  • ١ کوپ ماست
  • کەمێک خوێ
  • ١ کیسە پیکن پاودەر
  • ١ کیسە خومرە (خەمیرە)
  • ٢ کەوچکی خواردن شەکر
  • ٤ کەوچکی خواردن شیری وشك
  • ٣ پەرداخ بۆ ٣ پەرداخ و نیو ئارد 

هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ تێكه‌ڵاوبكه‌ و جوان هەڵیشێلە تا دەبێتە هەویرێکی جوان بۆ ماوەی ٣٠ خولەك داینێ پاشان بە تیرۆك پانی بکەرەوە و چوار دەورەکەی بە چەقۆ ببڕە تا خواری تێدا نەمێنێ پاشان شەکری قاوەیی یان سپی لەگەڵ دارچینی هاڕاو بکە بەسەریدا و لولی بدە پاشان بە چەقۆ وەک من خڕ خڕ بیبڕە و بیکە ناو قاپە شوشەکان و بۆ ناو فڕن بەڵام شوشەکە کەمێک چەور بکە فڕنەکە تەنها ژێرەکەی داگیرسێنە بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک بە پلەی ١٧٥ ئینجا سەری فڕنەکە داگیرسێنە کە برژا بیهێنە دەرەوە سۆسێکی بۆ بگرەوە.

پێویستیه‌كان بۆ سۆسەکەی :

  • ٢ کەوچکی خواردن شەکری پۆدرە شەکری ئاسایی نابێ چونکە ناتوێتەوە
  • ٢ کەوچكی خواردن شیری تەڕ
  • ١ کیسە ڤانێلا
جوان تێکەڵی بکەو بیکە بەسەر سینابۆنه‌كه‌دا.

Comments