زەڵاتە بە زەیتون و پەنیر

پێداویستییەکان:

  • پێنج تەماتە
  • دو خەیار
  • یەك پیاز
  • نیو کوپ زەیتونی لەتکراو
  • نیو بەش پەنیری سپی، بێگومان کەم چەوری دەتوانیت هەڵبژێریت
  • نیو کەوچکی گەورە زەعتەری سەوز
  • نیو کوپ زەیتی زەیتون
  • 1\4ی كوپێك ئاوی لیمۆ
  • کەوچکێک سرکەی ترێ
  • خوێ بەپێی خواست، یان کەوچکێکی بچوک
  • 1\4ی کەوچکێك ئاڵەتی رەش

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

  1. تەواوی سەوزە و پێکهاتەکان بەباشی خاوێن بکەرەوە، پاشان قاش قاشی بکە و تێکەڵی بکە.
  2. دواتر خوێ، سرکە، ئاڵەت و پێکهاتەکانی بکە بەسەردا، تێکەڵی بکە.
  3. لە کۆتایدا پەنیرەکە بکە بەسەریدا، دەتوانیت بیخەیتە ساردکەرەوە کەمێک ساردبێت پاشان پێكەشی بکەیت.

Comments