پێویستییه‌كان
- 1 كیلۆ هه‌رمێ
- چوار ده‌نك هێل
- دوو داری دارچینی
- ئاوی یه‌ك لیمۆ
- چوار په‌رداخ شه‌كر
شێوازی ئاماده‌كردن
- هه‌رمێكه قاش بكه‌و ناوه‌كه‌ی ده‌ربهێنه‌و پاشان شه‌كر و ئاوی لیمۆ و هێل و داری دارچینی بكه به‌سه‌ر هه‌رمێكه‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێ دایبنێ با شه‌كره‌كه خۆی بتاوێته‌وه .
- بیخه‌ره سه‌ر ئاگر هه‌تا ده‌كوڵێت و خۆی خه‌ست ده‌بێته‌وه پاشان دایبگره با به‌ته‌واوی سارد بێته‌وه.

Comments
Post a Comment