مرەبای هەڵوژە


پێداویستەکانی:

  • 2 پەرداخ شەکر.
  • 1 پەرداخ ئاو.
  • هەڵوژە.
  • تۆزێک لیمۆندوزی یان ئاوی لیمۆ.

ئامادەکردنی:

  1. سەرەتا ناوکی هەڵوژەکە دەردەهێنین ودەیکەین بە دوولەت.
  2. ئینجا شەکرەکە وئاوەکە تێکەڵ دەکەین لەسەر ئاگرکاتێک شەکرەکە توایه‌وە ئینجا هەڵوژەکەی تێدەکەین.
  3. ئەگەر زانیت خەریکە خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ ئینجا ئاگرەکە بکوژێنەوە تاوەکو سارد دەبێتەوە کەسارد بۆوە ئامادەیە بۆخواردن.

تێبینی: ئەگەر بتەوێت زیاتر بێت دەتوانی قیاسەکەی زیاد بکەی بیکەیە دوو ئەوەندە یان سێ ئەوەندە یان زیاتریش بەئارەزووی خۆت.

Comments