كێكی ئسفنجی به‌ كرێم


پێداویستیەکان:

  • چوار هێلکە
  • دوو کوپ ئارد
  • یەک کەوچکی گەورە نیشاستە
  • یەک کەوچکی گەورە پیکنپاودەر
  • یەک کەوچکی گەورە ڤانیلا
  • یەک کوپ شەکر
  • نیو کوپ زەیت یان کەرە


ئامادە کردنی:

  1. ئاردو نیشاستەو پیکن پاودەرەکە تێکەڵ بکەو بیبێژەرەوە .
  2. هێلکەکان سپێنە لەزەردێنە جیاکەرەوە .
  3. زەردێنە لەگەڵ ڤانێلاو نیوەی شەکرەکە بەخەڵات تێکەڵ بکە هەتا وەک مایۆنزی لێدێت و کاڵ دەبیتەوە .
  4. سپێنەکە جوان تێکەڵ بکە بەخەڵات کەمێ کەفی کرد یوە شەکرەکەی ماوە تێی بکەو جوان بیکە بەکرێ ێکی خست وەک مارینگی لێبێت .
  5. گیراوەی ئاردەکە بکەرە گیراوەی زەردێنەکە جوان تێکەڵی بکە.
  6. سپێنەی هێلکەکە کە بوە بەکریم بە سێجار وردە وردە تێی دەکرێت بەکەوچک تێک دەدرێت پاشان کەرەی تواوە یان زەیتەکەی تیدەکرێت و دەکرێتە قاڵبی چەورکراو بەکەرە کاغەزی فڕن لەژێری بێت .
  7. لەسەر ۲٠٠ پلە فڕنەکەت پێش دەدەقیقە گەرم بکە پێش ئەوەی کێکەکەی تیبکەیت بیخەرە سەر ۱٤٠ پلە تا دەبرژێت .
  8. نابێت بێهێڵی زۆر ئاڵ ببێت و ڕەق بێت .
  9. دەبێت دوای برژان بەتەواوەتی سارد بێتەوە پاشان چۆنی دەڕازێنیتەوە دەتوانی .


کرێمەکە

  • دوو کیسە کرێم شانتی
  • كوپێك شیری شل زۆر سارد
  • بەخەڵات بیگرەوەو یەک کاتژمێر بیەرە سەلاجە

Comments