Skip to main content
كه‌ره‌سته‌ی گیپه‌كه
- ورگ
- برنج
- كشمیش
- باده‌م
- قیمه
- زه‌رده‌چه‌وه
- ده‌رمانی سه‌روپێ
- خوێ
- خێل
- مێخه‌ك
- ڕۆن
- پیاز
ئه‌و كه‌ره‌ستانه پێویستن بۆ لێنانی سه‌روپێ
- پیاز
- گه‌ڵای غار
- مێخه‌ك
- خێل
- داوده‌رمانی سه‌روپێ
- زه‌رده‌چه‌وه
- خوێ
شێوازی ئاماده‌كردن
- سه‌روپێه پاك ده‌كه‌یته‌وه دانه‌كانی ده‌ردێنی لوهته‌كه‌ی ده‌بڕی .
- زمانه‌كه‌ی كه‌مێك بكوڵێنه پێسته‌كه‌ی لێكه‌ره‌وه .
- ورگه‌كان پارچه‌بكه بۆ گیپه‌كه به‌و قیاسه‌ی ده‌ته‌وێت چی پارچه‌ی لێكه‌وت بۆ شله‌كه به‌كاریبێنه.
- قاچه‌كانی هه‌ڵ كڕوزێنه به‌ئاگر.
- زۆر به‌جوانی بیشۆره‌وه جارێك ئاردی پێوه بكه دوباره‌ش بیشۆره‌وه.
- سهروپێكه بخه‌ره مه‌نجه‌ڵێك به‌بێ ئاو بیخه‌ره سه‌ر ئاگر تا به‌ئاوی خۆی وشك ده‌بێته‌وه پیازو گه‌ڵای غار خێل و مێخه‌كی تێبكه.
- كه‌ڕه‌نگی گۆڕاو ئاوی تێدا نه‌ما ئاوی گه‌رمی تێبكه‌و خوێ تادهكوڵێت.
- ورگه‌كان بدورهوهو برنجه‌كه‌ی تێبكه.
- برنجه‌كه بشۆره‌وه‌و پیازێك ورد بكه بۆی قیمه‌كه سوركه‌ره‌وه‌و تێی بكه باده‌م و داوده‌رمان و كشمیشهكهی تێبكه‌و ڕۆنه‌كه گه‌رم. بكه‌و بكه به‌سه‌ریدا گیپهكان پڕ بكه‌و بیدورهوه ئاوی بۆ بكوڵێنه و گیپهكانی تێبكه‌و تۆزێ ئاوی سهروپێكهی تێبكه.
Comments
Post a Comment