پێكهاته‌كان:
- یه‌ك كیلۆ سنگی مریشكی پارچه‌كراو
- گوێزه‌ری پارچه كرا‌و دوو دانه
- سێ دانه په‌تاته به پارچه كراوی
- بیبه‌ری سوری تیژ دوو دانه
- دوو كه‌وچكی بچوك زه‌نجه‌فیل
- چوار كه‌وچك بیبه‌ری تیژی سور هاڕڕاو
- خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش
- یه‌ك كوپی بچوك سركه و زه‌یت
ئاماده‌كردن:
مریشكه‌كه ئه‌كه‌ینه قاپێكه‌وه سركه‌و خوێ وبیبه‌ره سوره‌كه‌ی تێده‌كه‌ین جێیده‌هێڵین بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر پاشان تاوه‌یه‌ك ئه‌كه‌ینه سه‌ر ئاگر و زه‌یته‌كه‌ی تێده‌كه‌ین وجێی ده‌هێڵین تا جوان سوربێته‌وه دواتر په‌تاته‌و گوێزه‌ر وچوار كه‌وچك به‌هاراتی بیبه‌ر سوره‌كه‌ی تێده‌كه‌ین جێیدێڵین تا مریشكه‌كه تام ده‌گرێت.
ده‌توانی له‌گه‌ڵ برنجی سپی‌دا پێشكه‌شی بكه‌ی.

Comments
Post a Comment