Skip to main content
كەرەستەكان:
- 1 كه‌وچك كه‌ره
- 40 گرام شه‌كری ورد
- 185 گرام ئارد
- 3 هێلكه
- 150 گرام شه‌كری ورد
- 2 كه‌وچكی بچوك هاڕاوه‌ی توێكڵی لیمۆ
- 125 مل ئاوی لیمۆی فرێش
دروستكردنی:
- سه‌ره‌تا فرنه‌كه له‌سه‌ر پلەی گەرمی 180 پله‌ی سه‌دی گه‌رم بكە.
- پاشان كه‌ره‌و ئارد و شه‌كره‌كه جوان تێكه‌ڵ بكە و بیكەرە ناو فرنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك له‌فرنه‌كه‌دا بێت.
- ده‌ریده‌هێنیت پاشان هێلكه، شه‌كر، هاراوه‌ی لیمۆ و ئاوی لیمۆكه تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یكه‌یت به‌سه‌ر كێكه‌كه.
- بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ده‌یكه‌یته‌وه فرن وده‌ری ده‌هێنیت تا سارد ده‌بێته‌وه.
- قاشی ده‌كه‌یت به چوار گۆشه‌یی و ده‌یكه‌یته سه‌لاجه‌وه و پێش پێشكه‌شكردنی شه‌كری بۆدره‌ی بكه به‌سه‌ردا.
Comments
Post a Comment