Skip to main content
كه‌ره‌سته‌كان
- كیلۆیه‌ك ئارد
- كه‌وچكێ خوێ
- ئاو به‌پێی پێویست
- ته‌ڕه پیاز
شێوازی ئاماده‌كردن
- ئارد و خوێ تێكه‌ڵ بكه‌و ورده ورده ئاوی تێبكه‌و بیشێله هه‌ر ئه‌وكاته بیكه گونی بچوك و دایپۆشه .
- پیازه‌كه بشۆره‌وه‌و وردی بكه.
- گونكه‌كان به‌تیرۆك پان كه‌ره‌وه‌و له‌یه‌ك لاوه ته‌ڕه پیازه‌كه‌ی تێبكه‌و تۆزێ خوێی پێوه بكه‌و لاكه‌ی تری بده‌رۆ به‌سه‌ر ته‌ڕه‌پیازه‌كه‌دا و قه‌راغه‌كانی جوان بنوسێنه به‌یه‌كه‌وه له‌سهر هیته‌ری كاره‌بای یان ساج بیبرژێنه.
- له‌كاتی پێشكه‌ش كردن هه‌ڵی كێشه له‌ڕۆنی گه‌رم كرا‌و له‌گه‌ڵ دۆشاوی خورما پێشكه‌شی بكه.
Comments
Post a Comment