کولیچەی خورماو گوێز

 

کەرەستەکان:

  • کیلۆیەک ئارد واتە حەوت پەرداخ
  • ئاردی زەڕات یەک پەرداخ واتە ئاردی گەنمەشامی
  • سمید نیو پەرداخ
  • یەک کیسە پیکناودەر ۱٥ گرامی
  • ٤٠٠ گرام ڕۆنە کەرە یان کەرە واتە دوو پەرداخ
  • کەمێک شیری شل
  • خورما
  • گوێز
  • شەکر

ئامادەکردنی:

  1. ئاردو ئاردی زەڕاتەکەو سمیدەکەو پیکنپاودەرەکە تێکەڵ دەکرێت ڕۆنەکەی تێ دەکرێت جوان تێکەڵ دەکرێت پاشان بەشیرەکە وردە وردە دەشێلدرێت .
  2. خورماو کەمێ ڕۆن کەمێ شیر جوان گەرم دەکرێت و دەشێلدرێت .
  3. گوێزی ورد کراو شەکر هێلی کوتراو دارچینی تێکەڵ دەکرێت کەمێک بە ئاو تەڕ دەکرێت.
  4. پاشان دروست دەکرێت.
  5. زەردێنەی هێلکە کەمێ شیر قەترەیەک گوڵاو دەگیرێتەوەبۆ ڕوەکەی .
  6. دەبرژێنرێت لەسەر ۲٥٠ پلە سەروخواری فڕن دادەگیرسێنرێت هەتا دەبرژێت .

Comments