شەکلەمە به‌ گوێزی ھیندی

 

پێداویستییەکان:

  • یەک کوپ گوێزی ھیندی.
  • سێ چارەک کوپ شەکر.
  • دوو کەوچک ئارد.
  • دوو سپێنەی ھێلکە.
  • نیو کەوچک ڤانێلا.


ئامادەکردنی:

  1. فڕنەکە لەپلەی گەرمی ١٦٥ پلە گەرمبکەن.
  2. شەکر و ئارد و گوێزی ھیندییەکە تێکەڵ بەیەكتر بکەن.
  3. سپێنەی ھێلکە و ڤانێلاکەی بۆ زیادبکەن و بەباشی لێکیبدەن.
  4. سینی فڕنەکە کاغەزی چەوری لەناو ڕابخەن و بڕ بڕ ھەویرەکە ھەڵبگرن و شێوەی تۆپی خڕی لێ دروست بکەن.
  5.  دانە دانە ھەویرەکان بکەنە سەر سینییەکە لەناو فڕن بیبرژێنن.

Comments