Skip to main content
پێداویستیەکان:
- کیلۆیەک سنگی مریشک
- ڕوبعی کوپێ نانی ورد کراو یان بوقسمات
- یەک هێلکە بۆ ناوەکەی
- دوو هێلکە بۆ ڕوەکەی
- کوپێ ئارد بۆ ڕوەکەی
- کوپێ بقسومات نانی ورد کراو بۆ ڕوەکەی
- کەوچکێ خوێ
- کەوچکی بچوک بیبەری ڕەش
- دوو دەنک سیر
- یەک دانە پیاز
- ڕۆن بۆ سورکردنەوە
ئامادەکردنی:
- پیازو سیرەکە دەکرێتە خەڵاتی کارەبای ورد دەکرێت پاشان سنگی مریشکەکەی تێ دەکرێت جوان ورد دەکرێت تا وەک هەویری لێدێت پاشان بیکەرە قاپێک .
- خوێ یەک هێلکەکە بیبەری ڕەش ڕوبعی کوپە بقسوماتەکە تێکەڵی دەکەیت و جوان دەیشێلیت.
- دەستت چەور دەکەیت لەسەر کاغەزی فڕن جوان بەتەنکی دەیکەیتەوەو بەقاڵبێ خڕ خڕ دەیبڕیت .
- هێلکەو کەمیک شیر تێکەڵ دەکەیت .
- مریشکەکە لەئاردەکە هەڵ دەکێشی دوای لە هێلکە پاشان لەبقسوماتەکەو لەڕۆن سوردەکرێتەوە.
- دەتوانی بیخەیتە فرێزەریش.
Comments
Post a Comment