Skip to main content
كه‌ره‌سته‌كان
- سڵق
- پیاز
- ته‌ماته
- كوله‌كه
- بیبه‌ر
- بیبه‌ری تون و شیرین
- باینجان
- په‌تاته
- پاقله
- كه‌ره‌وز
- ته‌ڕه‌پیاز
- برنج
- دۆشاو
- زیره
- خوێ
- تێكه‌ڵه
- ترشه سماق
- ڕۆن
- گۆشت
شێوازی ئاماده‌كردن
- گۆشته‌كه بكوڵێنه.
- باقله‌كه بكوڵێنه.
- كوله‌كه و باینجان و په‌تاته‌و پیازو بیبه‌ر هه‌ڵ بكۆڵه‌و سوریان بكه‌ره‌وه .
- برنجه‌كه بشۆره‌وه‌و دۆشاوی ته‌ماته كه‌ره‌وزی ورد كرا‌و پیازی ورد كرا‌و ناوی باینجان و كوله‌كه‌كه ورد بكه‌و سوری كه‌ره‌وه تێبكه.
- خوێ و داوده‌رمانی تێبكه.
- ته‌ماته‌كان هه‌ڵ بكۆڵه‌و ناوه‌كه‌ی ورد بكه‌ره‌وه‌و بیكه‌ره برنجه‌كه.
- ڕۆنه‌كه گه‌رم بكه بكه بیكه به‌سه‌ر برنجه‌و كه‌ره‌سته‌كان.
- لاسكی سڵقه‌كه بكه‌ره بنی مانجه‌ڵه‌كه‌و پاقله‌و گۆشته كوڵاوه‌كه بكه به‌سه‌ریدا .
- هه‌موو كه‌ره‌سته سوركراوه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌ماته‌كه برنجیان تێبكه‌و ڕیزی بكه له‌مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا هه‌تا ته‌واو ده‌بن.
- له كۆتای هه‌موو سڵقه‌كه بپێچه‌ره‌وه‌و ڕیزی بكه.
- قاپێك بخه‌ره سه‌ر یاپراخه‌كه‌و ئاوی گۆشته‌كه‌ی تێبكه‌و به‌قیاسی برنجه‌كه په‌رداخێ زیاتر .
- یاپراخه‌كه بخه‌ره‌سه‌ر ئاگر بابكوڵێت ئاوی تێدانما كزیكه باده‌م بكێشێت.
- بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژمێر دایبنێ به‌ته‌واوی ئیسراحه‌ت بكات و سارد بێته‌وه پێش هه‌ڵڕشت.
Comments
Post a Comment