Skip to main content
پێویستییه‌كان
- كیلۆیه‌ك ئارد
- دوو كه‌وچكی گه‌وره خه‌میره
- كه‌وچكێ خوێ
- په‌رداخێ شه‌كر
- یه‌ك هێلكه و یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه و زه‌ردێنه‌یه‌كی هێلكه
- یه‌ك په‌رداخ شیری شله‌تێن
- كه‌وچكێكی گه‌وره شمڵی
- كه‌وچكێكی گه‌وره ڕه‌شكه بۆناوه‌كه‌ی
- كه‌مێك كونجی بۆ ڕووه‌كه‌ی
- كه‌وچكێكی زه‌ڵاته هێلی كوتراو
- نیو په‌رداخ كه‌ره‌ی تواوه یان ڕۆنه كه‌ره
- دوو كه‌وچك شیر
- دوو قه‌تره گوڵاو بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردن
- شیر و خه‌میره ڕۆن‌و یه‌ك هێلكه‌و یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه‌و خوێ و شمڵی و هێل و شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌جوانی .
- ئارد و ڕه‌شكه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت پێویستی به‌ئاو بوو ده‌ستاوی ده‌درێت .
- داده‌نرێت هه‌ڵبێت پاشان ده‌كرێته دوو به‌ش و ده‌كرێته دوو كولێره‌ی گه‌وره به‌جه‌تاڵ نه‌خشی ده‌كرێت .
- زه‌ردێنه‌و دوو كه‌وچك شیر و دوو قه‌تره گوڵاو تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌فڵچه ده‌درێت له ڕووه‌كه‌یو كونجی پێوه ده‌كرێت و پاشان داده‌نرێت جارێكی تر هه‌ڵبێته‌وه .
- فڕنه‌كه گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 سه‌رو ژێری به‌یه‌كه‌وه تاده‌برژێت.
Comments
Post a Comment