Skip to main content
کەرەستەکان:
- دوو پەرداخ برنجی دەنک خڕ
- یەک پەرداخ قیمە
- ماست
- پەرداخێك نۆکی کوڵاو
- دوکەوچک نەعنای وشک
- بیبەری تون
- خوێ
- زیرە واتە کەمون
- یەک پیاز
- یەک دەنک سیر
- کەمێک ڕۆن
ئامادەکردنی:
- برنجەکە چەند کاتژمێرێك دەکرێتە ئاو پاشان ئاوەکەی لادەبرێ بەخەڵات ورد دەکرێت تێکەڵ دەکریت لەگەڵ خوێ زیرە گۆشتەکە جوان بەخەڵاتەکە دەشێلدرێت و دەکرێتە تۆپی وردورد.
- سیرو پیازەکە سوردەکرێتەوە لە کەمیک ڕۆنداو ماستەکە دەگیرێتەوە لەگەڵ ئاوو خوێ تێی دەکرێت پاشان بەردەوام تێک دەدرێت هەتا گەرم دەبێت کفتەکان و نۆکو نەعناکەو بیبەرەکەی تێ دەکرێت .
- دەبێت بکوڵێت هەتا کفتەکان نەرم دەبن دەکوڵێن.
Comments
Post a Comment