Skip to main content
پێویستیه‌كان
- كه‌وچكێكی زه‌ڵاته خوێ
- یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره شه‌كر
- یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره ڕۆنی زه‌یت
- ئارد به‌پێی پێویست
- یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره خه‌میره
- دوو په‌رداخ ئاو
- په‌نیری پیتزا
- زه‌ردێنه‌ی هێلكه بۆ ڕووه‌كه‌ی
- دوو كه‌وچك شیری وشك بۆ ڕووه‌كه‌ی
- نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته سركه‌ی سپی بۆ ڕووه‌كه‌ی
شێوازی ئاماده‌كردن
- ئاو‌و خه‌میره و شه‌كر و زه‌یت جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
- ئارد و خوێی تێبكه‌و جوان بیشێله و دایپۆشه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كات ژمێر هه‌تا هه‌ڵ بێت.
- پاشان ده‌كرێت به گونك و كه‌مێك ده‌یكه‌یته‌وه.
- زه‌ردێنه‌ی هێلكه و سركه‌و شیر تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و به‌فڵچه ده‌یده‌یت له‌ڕوی سه‌مونه‌كان و پنیر ده‌كه‌یت به‌سه‌ره‌كه‌یدا.
- دایده‌نێت و جارێكی تر هه‌ڵ بێته‌وه‌و پاشان فڕنه‌كه له‌سه‌ر 200 پله گه‌رم بكه سه‌روخوار به‌یه‌كه‌وه داگیرسێنه‌و بیان برژێنه.
Comments
Post a Comment