كوبه‌ی برنج

 

كه‌ره‌سته‌كان

  • برنج
  • خوێ
  • ئاو
  • زه‌رده‌چه‌وه‌ 
  • قیمه‌
  • كه‌ره‌وز
  • پیاز
  • كشمیش
  • باده‌م
  • زیره‌
  • تێكه‌ڵه‌
  • بیبه‌ری ڕه‌ش
  • بیبه‌ری سور بۆ سوركردنه‌وه‌ی ڕۆن

شێوازی ئاماده‌كردن

  1. ئاوو خوێ و زه‌رده‌چه‌وه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر بابكوڵێ.
  2. برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و تێی بكه‌ بابكوڵێ تا نه‌رم ده‌بێت پاشان بیپاڵێوه‌ به‌ سه‌به‌ته‌یه‌كداو دایبنێ با سارد بێته‌وه‌.
  3. قیمه‌و پیازه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سوركه‌ره‌وه‌ كه‌ره‌وزو داوده‌رمان و خوێی تێبكه‌ پاشان كشمیش و باده‌مه‌كه‌ی تێبكه‌و دایبنێ ساردبێته‌وه‌.
  4. برنجه‌كه‌ به‌ده‌ست جوان بیشێله‌ تاوه‌كو هه‌ویری لێدێت.
  5. برنجه‌كه‌ بكه‌ره‌ گونكی وردو به‌ته‌نكی بیكه‌ره‌وه‌و پڕی بكه‌ له‌قیمه‌و سه‌ره‌كه‌ی قه‌پات بكه‌و هه‌وای ناوه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ به‌هەر ‌دوو ده‌ستت ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری كوبه‌كه‌ باریك بكه‌ره‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ هه‌موو كوبه‌كان یه‌ك قیاس بن جوانتره‌.
  6. له‌ناو ڕۆندا سوری كه‌ره‌وه‌و با ڕۆنه‌كه‌ بكه‌وێت به‌سه‌ریدا.

Comments