Skip to main content
پێویستییه‌كان
- یه‌ك هێلكه
- ڕوبعی كوپێك زه‌یت
- كه‌وچكێك كه‌ره‌ی نه‌رم
- كه‌وچكێكی زه‌ڵاته خوێ
- كوپێ شیر
- نیو كوپ شه‌كر
- دوو كه‌وچك شیری وشك
- ئارد 500 گرام پێویستی بهكهمێكی تر بێت بۆی زیاد ده‌كه‌یت
شێوازی ئاماده‌كردن
- خهمیهره و شیر و شه‌كر و خوێ و كه‌ره و زه‌یت و هێلكه جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت پاشان ئارده‌كه‌ی تێ ده‌كرێت و ده‌شێلرێت چه‌ند پێویستی كرد ئاردی تێده‌كرێت داده‌نرێت هه‌تا هه‌ڵ بێت پاشان ده‌یكه‌یته گونكی ورد‌و دایده‌پۆشی.
- به‌تیرۆك ده‌كرێته‌وه به‌چه‌قۆ كه‌ره‌ی نه‌رمی لێ ده‌درێت لولی ده‌كه‌یت.
- داده‌پۆشرێت هه‌تا به‌ته‌واوی هه‌ڵ دێت له‌سه‌ر سینی فڕنه‌كه.
- كه‌هه‌ڵ هات زه‌ردێنه‌ی هێلكه و دوو قه‌تره گوڵاو دوو كه‌وچك شیر ده‌گیرێته‌وه‌و به‌فڵچه لێی ده‌درێت له ڕوه‌كه‌ی كونجی و ڕه‌شكه‌ی پێوه ده‌كرێت.
- فڕنه‌كه‌ی بۆ گه‌رم ده‌كرێت له‌سه‌ر پله‌ی 200 ده‌برژێنرێت.
Comments
Post a Comment