لوقوم بەتامی پرتەقاڵ

 

پێداویستیەکان:

  • 1 کوپ شەکر
  • 1 کوپ ئاو
  • 1 کوپ ئاوی پرتەقاڵ
  • 1 کوپ نیشاستە
  • توێکڵی نیو پرتەقاڵ
  • دەتوانیت رەنگی پرتەقاڵی بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی رەنگی جوانتر بێت.

شێوازی ئامادەکردنی:
  1. هەمو کەرەستەکان تێکەڵ دەکرێت ودەخرێتە سەر ئاگرێکی مام ناوەند و بەردەوام تێک دەدرێ تا خەست دەبێتەوە.
  2. ئەگەر ویستت زۆر جیڕبێتەوە زیاتر بیکوڵێنە تا تەواو دەبێتە تۆپەڵێکی گەورە دواتر بیخەرە قاپێکەوە.
  3. بڵاویبکەرەوە کاتێک تەواو سارد دەبێتەوە، بە چەقۆ دەیبڕیت و دەیخەیتە نیشاستەوە.

Comments