برنج


پێکھاتەکان :

  • سێ کوپ برنجی
  • شەش کوپ ئاوی کوڵاو
  • یەک کەوچکی بچووکی خوێ
  • نیو کوپ زەیت

ئامادەکردنی :

  1. برنجەکە بە جوانی دەشۆینەوە و ئینجا لە ناو ئاوی دادەنێین بۆ ماوەی نیوکاتژمێر و ئینجا ئاوەکەی دەڕێژین.
  2. مەنجەڵەک دەخەینە سەر ئاگر و زەیتی تێدەکەین و کەمێک لێی دەگەڕێین تا گەرم دەبێت.
  3. ئینجا نیوەی برنجەکەی تێدەکەین و کەمێک دەیجولێنین تا رەنگی کەمێک زەرد دەبێت ئینجا برنجەکەی دیکەی تێدەکەین.
  4. ئینجا ئاوە گەرمەکە تێدەکەین و خوێی تێدەکەین تا ئاوەکە برنجەکە دادەپۆشێت.
  5. ئینجا لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی جێ دەھێڵین تا دەکوڵێت، ئینجا ئاگرەکە کز دەکەین تا ئاوەکەی بەتەواوەتی ھەڵدەمژێت و بەتەواوەتی پێدەگات.

Comments