Skip to main content
پێداویستییەکان:
- دو کوپ ئارد
- کەوچکێک شەکر
- کەوچکێک نیشاستە
- کەوچکێک خومرە
- ڤانێلا یەک کەوچکی بچوک
- کوپ و نیوێک ئاوی گەرم
- خوێ کەمێک
- کوپێک زەیت
پێکهاتەکانی شیلە:
- دو پەرداخ شەکر
- یەک پەرداخ ئاو
- یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
- لە قاپێكدا ئارد، شەکر، خومرە، نیشاستە، ڤانیلا و خوێ تێکەڵ بکە.
- پاشان ئاوەکەی وردە وردە تێبکە و تێکیبدە بۆ ماوەی 10 خولەک، تا بە باش ئاوێتە دەبێت و هەویرێکی توندی لێدەردەچێت.
- هەویرەکە بە پارچەیەک قوماش داپۆشە و لە شوێنێکی گەرم دایبنێ بۆ ماوەی 30 خولەک.
- پاشان بەدەست هەڵیبشێلە بۆ ماوەی 5 خولەک، دواتر بۆ ماوەی 15 خولەک وازی لێبهێنەرەوە.
- تاوەیەک بهێنە و زەیتەکەی بخەرە سەر بۆ ئەوەی گەرم بێت، پاشان خڕ خڕ سوری بکەرەوە هەویرەکە.
- دواتر دەتوانیت پێشکەشی بکەیت، دەکرێت شیلەی پێوە بکەیت یاخود نا بەپێی خواست.
Comments
Post a Comment