کنتاکی


کەرەستەکان:

  • کیلۆیەک سنگی مریشک
  • ڕوبعی کوپێ نانی ورد کراو یان بوقسمات
  • یەک هێلکە بۆ ناوەکەی
  • دوو هێلکە بۆ ڕوەکەی
  • کوپێ ئارد بۆ ڕوەکەی
  • کوپێ بقسومات نانی ورد کراو بۆ ڕوەکەی
  • کەوچکێ خوێ
  • کەوچکی بچوک بیبەری ڕەش
  • دوو دەنک سیر
  • یەک دانە پیاز
  • ڕۆن بۆ سورکردنەوە

ئامادەکردنی:

  1. پیازو سیرەکە دەکرێتە خەڵاتی کارەبای ورد دەکرێت پاشان سنگی مریشکەکەی تێ دەکرێت جوان ورد دەکرێت تا وەک هەویری لێدێت پاشان بیکەرە قاپێک.
  2. خوێ یەک هێلکەکە بیبەری ڕەش ڕوبعی کوپە بقسوماتەکە تێکەڵی دەکەیت و جوان دەیشێلیت.
  3. دەستت چەور دەکەیت لەسەر کاغەزی فڕن جوان بەتەنکی دەیکەیتەوەو بەقاڵبێ خڕ خڕ دەیبڕیت .
  4. هێلکەو کەمیک شیر تێکەڵ دەکەیت .
  5. مریشکەکە لەئاردەکە هەڵ دەکێشی دوای لە هێلکە پاشان لەبقسوماتەکەو لەڕۆن سوردەکرێتەوە.
  6. دەتوانی بیخەیتە فرێزەریش.

Comments