Skip to main content
پێداویستیەکان:
- کیلۆیەک گۆشتی مانگا
- چوار دەنک سیر
- ¼ کوپێک زەیتی زەیتون
- ¼ کوپێک سرکە
- کەوچکێکی گەورە بەهاراتی تێکەڵ
- کەوچکێکی گەورە کەرەوز
- ¼ کەوچکێکی بچوک ئاڵەت
- نیو کەوچکی بچوک زەردەچەوە
- کەوچکێکی بچوک دارچینی
- خوێی بەپێی خواست و ئارەزوو
- یەک تەماتە، یەک بیبەری سەوز، یەک پیاز
- چوار کەوچک ترش
- کوپێک مەعدەنوس
- کوپێک خەیاری خۆشکراو "خەیار چەمەر"
- نان ساج
ئامادەکردنی:
- گۆشتەکە لەت لەت بکە و خاوێنی بکەرەوە و دایبنێ.
- پاشان لە دەفرێکدا سیر و زەیت و سرکە و بەهارات و کەرەوز و ئاڵەتی و خوێ و زەردەچەوە و دارچینی تێکەڵ بکە، ئینجا لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵی بکە، بیخەرە ساردکەرەوە بۆ رۆژی دواتر.
- لە تاوەیەکی بچوکدا زەیتی تێبکە، گۆشتەکە سور بکەرەوە، کە وشک بوویەوە و ئاوێتەکەی هەڵمژی، کوپێک ئاو بکە بەسەریدا و وازی لێبهێنە تا تەواو نەرم دەبێتەوە و هەڵیدەمژێت، دواتر تەماتە و بیبەرەکەی بکەرەسەر.
- دەتوانیت بە تەنیا لەسەر قاپێک پێشکەشی بکەیت، یان نانەکە بهێنە و شاورمە و تەماتە و بیبەرە سورەوەکراوەکەی بکەرە سەر، ئینجا پیاز و ترش و مەعدەنوسی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.
Comments
Post a Comment