کفتە

 

پێداویستیەکان:

  • 1 کیلۆ بڕۆێش
  • نیو پەرداخ ساوەری ورد بۆ ئەوەی ناسک دەرچێ
  • 1 کیلۆ گۆشت بەدەس ورت بکرێ خۆشترە یان قیمە
  • کەرەوز
  • دەرمانی کفتە
  • خۆێ
  • کشمیش
  • پیاز
  • بادەم
  • کوێز
  • 1 پەتاتەی بجوک بە ئارەزوی خۆت بەکاری ئەهێنی یان نا


ئامادەکردنەکەی:

  1. لەسەرتا بڕۆێش ساوەرەکە تێکەڵ ئەکەین کەمێ خوێ پێوە ئەکەین ئێنجا ئاوی تێ ئەکەین نابێ ئاوەکە زۆر بێ ئەوەنە بێ نەرمەوە بێ بۆ ماوەی سەعاتێک دابنێ بۆ ئەوەی نەرم بێتەوە جار جار جوان بیشیلە بۆ ئەوەی جوان یەک بگرێ ئەمە بۆ بەرگەکەیتی.
  2. بۆ ناوەکەی گوشتەکە هەڵکزێنە ئینجا ئاوی تێبکە جوان بکوڵێ خوێیشی تێ ئەکەین کە کوڵا پیاز و پەتاتە وکەرەوزەکە وکشمیش وبادەم وگوێزەکەی سوور ئەکەینەوە دەرمانەکەی پێوە ئەکەین دای ئەنیین سارد بێتەوە تۆزێ.
  3. هەویرەکە کەزانیت بۆتە هەویرێ جوان وباشە بۆ ئامادە بوون هەویرەکە خڕ خڕی ئەکەین یان پان بێت ئەکەویتە سەر ئەو کەسە جۆن بیەوێ چۆن دەرچیهەر کفتەیەک 2 کەوچک چێشت لە گۆشتی تێ ئەکەین یان کەمتر بێت زیاتر بێت بەئارەزوی خۆتە.

بۆ شۆرباکەی

  • سڵق ورد ئەکەین سوری ئەکەینەوە دۆشاوی تەماتەی لە گەڵ کەمێ کشمیش تێ ئەکەین وئاویشی تێ ئەکەین کە هاتە قوڵدان کفتەکەی تێ ئەکەین یەک یەک بۆ ئەوەی هەڵنەوەشێتەوە بۆ ماوەی 25 بۆ 30 دەقەی بەسە داویی نۆشی بکەن.

Comments