پسکیتی سادە بە شوکولاتە

 

پێداویستیەکان:

  • کوپێک ئاو
  • 1\4 ی کوپێک کەرە
  • کوپێک ئارد
  • چوار هێلکە
  • شوکولاتە

ئامادەکردنی:

  1. قاپێك بهێنە و بیخەرە سەر ئاگر، پاشان ئاو و کەرەکەی تێبکە، تێکەڵیبکە تا دەتوێتەوە.
  2. دواتر ئاردەکەی تێبکە و بەردەوام بە لە تێکدانی تا خەست دەبێتەوە دایبگرە، پاشان بە خەڵاتە تێکیبدە، وردە وردە هێلکەکانی تێبکە.
  3. فڕنەکە ئامادەبکە، سینی فڕنەکە بهێنە و بە کاغەزی تایبەتی دایپۆشە، کەمێک چەوری بکە.
  4. ئامێری کرێم بهێنە و هەویرەکەی تێبکە، لەسەر سینیەکە لەشێوەی پسکیت بەش بەش دایبنێ، بیخەرە فڕنەکەوە بۆ ماوەی 25 خولەک لەسەر پلەی گەرمی 120.
  5.  دەریبهێنە و کە سارد بویەوە شوکولاتەی بکە بەسەردا و پێشکەشی بکە.

Comments