ساوار بەشێوەیەکی بەتام

 

ساوار یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکان نەک تەنھا لە کوردستانی خۆمان بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و یەکێکە لە و خۆراکانەی لەبەرھەمەکانی گەنم ھەژمار دەکرێت و پێکھاتەیەکی خۆراکی زۆر بەسوود و بەتامی ھەیە .

ئامادەکردنی ساوار و مریشک لەگەڵ مەعجون تەماتە

پێکھاتەکان : 
  • دوو کوپ ساواری درشت . 
  • یەک سەلکە پیازی وورد کراو .
  • چوار کەوچک زەیتی زەیتون .
  • یەک کەوچک سیری ووردرکراو . 
  • یەک کەوچک مەعجون تەماتە . 
  • دوو دانە تەماتە ووردکراو . 
  • چوار کوپ سوپی ئاوی مریشک . 
  • بیبەر . 
  • خوێ .

چۆنیەتی ئامادەکردنی : 

  1. ساوارەکە جوان دەشۆینەوە و ئینجا زەیتەکە لە ناو مەنجەڵێک دەکەین و لەسەر ئاگری دادەنێن و ئینجا سیر و پیازەکە لەناو مەنجەڵەکە دەکەین تا نەرم دەبێتەوە ئینجا ساوارەکەی تێدەکەین و پێکھاتەکە تێکەڵی یەکتری دەکەین بۆ ماوەی دوو خولەک، ئینجا تەماتەکەی بۆ زیاد دەکرێت و تێکەڵی ئەوانی دیکەی دەکەی ئینجا بیبەر و خوێی تێدەکەین و ھەموو پێکھاتەکە بە باشی تێکدەدەیت .
  2. ئینجا سوپی مریشکەکە تێکەڵی پێکھاتەی ساوارەکە دەکەیت تا بەتەواوەتی تێکەڵی یەکتری دەبن ئینجا لەسەر ئاگر جێدەھێلێدرێت تا تەواو دەکوڵێت و پێویستی بە نیو کاتژمێر دەبێت .
  3. ئینجا دوای ئەوەی بەتەواوەتی کوڵا دەتوانین لە سەر خوان دایبنین و پێشکەشی بکەین .

سەرچاوە | کوردزۆن

Comments